تا دێت دەنگۆی نێوان ئیمباپی ریال مەدرید گەمتر دەبێت بەڵام هـــیچ گۆڕانکاریەکی نوێ بەدی ناکرێت .
نوێترین بڵاوکراوەی ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی دڵنیایی دەدات لەوەی یانە پاریسێکە بەهـــیچ جۆرێک ئامادەنین دەستبەرداری لاوە فەرەنسێکەبن .
هـــەفتەی پێشوو یانەی ریال مەدرید بەفەرمی دەستیانکرد بە گفتوگۆ سەبارەت بە ئایندەی ئیمباپێ بەڵام یانە فەڕەنسێکە ئامادەنین گوێ لە گرێبەستی یانەی مێرەنگی بگرن .
لە لایەن خۆییەوە ئیمباپێ هـــەموو هـــەوڵێکی خستۆتەکار تا ئەوەی یانەکەی ڕازی بکات دەستبەرداری بن بەڵام یانەکە وەڵامیان نــا یە لە ئێستادا ، لیکیپ ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە چ لیناردۆ بەرێوبەری هـــونەری یانەکە چ خلیفی سەرۆک کۆ دەنگن لەسەر هێشتنەوەی ئیمباپی بۆ وەرزی داهـــاتوو ، کۆتا قسەی خلێفی بۆ ئیمباپێ ڕۆشتن نییە لەم وەرزدا .