نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی تۆمار کردەوە

  2021-07-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە گوێرەی نیشاندەری بازاڕی بۆرسەی جیھانی، ئەمڕۆ ھەینی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٧٣ دۆلار و ٥٦ سەنت مامەڵەی پێوە کرا .

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ  پێنحشەممە  نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە  ٧١ دۆلار و ٨٢ سەنت مامەڵەی پێوە کرابوو .

ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٧١ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوە کرا .

لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا دوای چاوەڕوانیەکی زۆر جارێکی تر نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی وزەدا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی   .

چاودێرانی دۆخی ئابورری و کەرتی وزە پێیان وایە، یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی بڕی یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ئەمبارەکانی ئەو وڵاتەدا، کە بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی  نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو   .

جگە لەوەش بەھۆی سووکردنی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆناوە و دەستپێکردنەوەی کار لە زۆربەی کەرتە ئابورییەکان جیاجیاکانی  ئەوروپا و جیھان، بازاری وزەی جیھانی گەرم بووەتەوە و کاریگەریی کردووەتە سەر بەرزبووەنەوەی نرخی نەوت   .



ڕیکلام