کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆتایی هات و تیایدا بڕیاردرا، بە قەدەغەکردنی هەموو جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوەیەک، بەڵام قەدەغەی گشتی هاتووچۆ جێبەجێناکرێت و مزگەوت و شوێنە ئایینەییەکانیش بە جێبەجێکردنی رێنماییەکانەوە، کراوە دەبن.
بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا :
١- پێویسته كارمه‌ندان له شوێنه ئایینی، بازرگانی، مۆڵ، چێشتخانه و كافتریاكان، ڤاكسین وه‌ربگرن یان تێستی 72 كاتژمێریان پێ بێت و لیژنه‌كانیش به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت شوێنه‌كه ده‌ستبه‌جێ دادخرێت .
٢- پێویسته هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڤاكسین وه‌ربگرن و به ماسكه‌وه ده‌وام بكه‌ن .
٣- رێگه‌نادرێت به هیچ گه‌شتیارێك بێته ناو هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر ڤاكسینی وه‌رنه‌گرتبێت، یان تێستی 48 كاتژمێری نه‌بێت .
٤- هه‌ر كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیاری تێستی ساخته‌ی پێ بێت؛ ئه‌وا كۆمپانیاكه ده‌كه‌وێته لیستی ره‌ش و رێگه‌ی پێ‌نادرێت بێته ناو هه‌رێمی كوردستان .
٥- سه‌پاندنی به‌ستنی ماسك له دامه‌زراوه‌ی حكومه‌ت و شوێنه گشتی و گه‌شتیارییه‌كان بۆ ئه‌وانه‌ش ده‌بێت، كه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه .
٦- قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو كۆڕ و كۆبوونه‌وه و كۆنفرانسێك و چوونه سه‌ر قه‌بران، هه‌ر لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت به‌پێی یاسا و پێبژاردن سزا ده‌درێت، به گوێره‌ی دوایین راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ .
٧- مه‌له‌وانگه و شوێنه وه‌رزشییه‌كان كراوه ده‌بن، به مه‌رجی جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان .
٨- هۆڵی سینه‌ماكان له‌گشت شوێن و مۆڵه‌كان به داخراوی ده‌مێننه‌وه .
٩- داخستنی هۆڵی بۆنه‌كان و له ناو هۆتێله‌كان .
١٠- دانانی پرسه قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت .
١١- شوێنه ئایینییه‌كان به جێبه‌جێردنی رێكاره ته‌ندروستییه‌كانه‌وه كراوه ده‌بن، هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت و داده‌خرێت .
١٢- ژووری ئۆپه‌راسیۆن له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌بێت ئه‌و رێكارانه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن، ده‌سه‌ڵاتیشیان پێده‌درێت له هه‌ر شوێنێك رێكاره‌كان توندتر بكه‌ن .
١٣- لیژنه‌ی باڵا داوا له میدیاكان ده‌كات به‌شداربن له هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بۆیان ده‌نێردرێن .
١٤- ئه‌م رێكارانه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت و لیژنه‌ی باڵا له رۆژی 3/ 8/ 2021 جارێكی دیكه كۆده‌بێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م پرسه ده‌كات .