هێزەکانی پێسمەرگە ئۆپراسیۆنێکی فراوانیان ئەنجامدا

  2022-12-29  | 
دۆسیە:  پێشمەرگە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەگومانی هەبوونی چەکدارانی داعش ئۆپراسیۆنێکی فراوانی کێوماڵکردنیان لە سنورەکە ئەنجامدا


لەسەر ئۆپراسیۆنەکە وەزارەتی پێشمەرگە، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوداوە،  "رۆژی ٢٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، لیوای ١٤ـی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بەھاوکاری و پاڵپشتی بەشی سەگەوانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە ناسراو بە (K٩) لە بناری چیای قەرەچوغ  ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان بەسەرکەوتوویی بەکۆتاھێنا.

باسی لەوەشکردوە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا، لیوای ١٤ـی پیادە، کێوماڵی گوندەکانی (گاور، کەنداڵ، گردەشین، مەلک ئاغا و کەپەنەڕەش)ـیان لەبناری چیای قەرەچوغ کرد، ئامانجی ئەو ئۆپەڕاسیۆنە لەناوبردنی مۆڵگە و شوێنی حەوانەوەی تیرۆرستان بوو، ھاوکات بەرقرارکردن و سەقامگیرکردنی ئەمنیەت وئاسایشی زیاتری ئەو ناوچانە بوو کە گومانی ھەبوونی پاشماوەی چەکدارانی داعشی لێدەکرا.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکراشیکردوە، ھێزەکانی پێشمەرگە، ناو بە ناو بۆ رەواندنەوەی ئەو مەترسییە ئەمنیانەی پاشماوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی داعش لەسەر ناوچەکە و خەڵکی مەدەنی دروستی کردووە، ئۆپەراسیۆنی ئەمنی چڕ ئەنجامدەدەن.


ڕیکلام