بافل جەلال تاڵەبانی ستایشی بریارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات

  2022-12-29  | 
وێنەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی
دۆسیە:  ئێزدییەکان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەسەر تەمویلکردنی زەوی و خانووی ئێزدییەکان، بافڵ جەلال تالەبانی ستایشی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و دەڵێت،ئەم ڕێوشوێن و بڕیارانە لە چوارچێوەی داواکاری و بەرنامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو



بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت:  ستایشی بڕیارەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق دەکەین سەبارەت بە تەملیککردنی ئەو زەوی، موڵک و خانووانەی کە خوشک و برا ئێزدییەکان لە شەنگال لە ساڵی (١٩٧٥)ەوە تێیدا نیشتەجێن و لەلایەن حکومەتی بەعسی رووخاوەوە لێی بێبەشکرابوون.

ئاماژەی بەوەشداوە: ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەم بڕیارە بە گێڕانەوەی ماف بۆ خوشک و برا ئێزدییەکان دادەنێین پاش بێبەشکردن و پەراوێزخستنیان بۆماوەی چەندین ساڵ. ھەروەھا سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرۆکوەزیران دەکەین بۆ ئەم بڕیارە بوێرانەیە.

دەشڵێت: روونیشیدەکەینەوە کە ئەم ڕێوشوێن و بڕیارانە لە چوارچێوەی داواکاری و بەرنامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو بۆ گێڕانەوەی مافی ئێزدییەکان لە رێککەوتنی پێکھێنانی حکومەتدا کە بە سوپاسەوە حکومەت وەڵامی دایەوە.

سەرۆکی یەکێتی پێی وایە، ئەم ھەنگاوە بە شێوەیەکی کارا یارمەتیدەر دەبێت لە گێڕانەوەی ماف بۆ خوشک و برا ئێزدییەکانمان و ھەڵگرتنی ئەو زوڵمەی کە چەندین ساڵە لە سەریانە. ھەنگاوێکیشە بە ئاڕاستەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، سەقامگیری ئارامی و ئاسایش لە شەنگال و ئەو سنوورانەی دیکە کە نەھامەتی زۆریان چەشت بەھۆی داگیرکردنیان لەلایەن تیرۆریستانی داعش و کۆتاییھێنان بەو ئازار و نەھامەتییانەی دووچاری کەسوکارەکانمان بووەوە.


ڕیکلام