لەگەڵ دەستپێکی یەکەم رۆژی ساڵی نوێ، کرواتیا بوو بە ٢٠ـەمین ئەندامی ناوچەی شنگن و دراوی یۆرۆش بوو بە دراوی فەرمی وڵاتەکە.
ئەمڕۆ بە فەرمی کرواتیا بوو بە ٢٠ـەمین ئەندامی ناوچەی شنگن و دراوی یۆرۆش بوو بە دراوی فەرمی وڵاتەکە. ئەمەش بە یەکەمین بوون بە ئەندامی وڵاتێکی ئەوروپی دادەنرێت کە لە ھەمان رۆژدا ببێتە بەشێک لە ناوچەی یۆرۆ و ناوچەی شنگن پێکەوە، ئەوەش بە دەستکەوتێکی گرنگ بۆ کرواتیا دادەنرێت، کە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە.
ناوچەی شنگن لە یەکێتی ئەوروپا کە لە ساڵی ١٩٨٥ەوە دیاریکراوە، رێگە بە ھاوڵاتییەکانی دەدات کە بە ئازادی و تییادا ھاتوچۆ بکەن و ژمارەشیان بە کۆی وڵاتە ئەندامەکانییەوە دەگاتە نزیکەی ٤٢٠ ملیۆن کەس.