سزادراوانی بادینان برانە ژووری تاکەکەسی

  2023-01-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بادینان رایگەیاند، " ئەیاز كەرەم کە یەكێك لە زیندانیكراوانی بادینان لە چاکسازی گەورانی هەولێر خرابووە زیندانی تاكەكەسی و سزا دراوە، زیندانیكراوانی دیكەش هەریەكەی نێردراون بۆ ژوورێكی دیکە". 

بەشدار حەسەن ئاماژەی بەوەش کرد، "هۆكاری سزاكەیان بە بیانووی پرسی ئەمنییە، بەڵام راستیەكەی ئەوەیە دەیانەوێت بیانوو بدۆزنەوە بۆیان، چونكە دوو مانگیان ماوە ئازادبكرێن" .

ئاشکراشیکرد، "چوار لە زیندانیكراوان رۆژی 16ی 3ی 2023 وادەكەیان تەواو دەبێت و ئازاددەكرێن و شێروان شێروانیش رۆژی 3ی 6ی 2023 ئازاد دەكرێت" .

 




ڕیکلام