ئاگرەکەى چیاى ئەزمڕ کۆنترۆڵکرا

  2020-07-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، دواى ئەوەى ئەمڕۆ ئاگرێکى گەورە لە چیاى ئەزمڕى شارى سلێمانى کەوتەوە، لەئیستادا توانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت.

رێکان جەمال وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، بەهاوکارى تیمەکانى بەرگرى شارستانى و فریاکەوتن تواندرا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت، بەڵام زیانەکانى ئاگرەکە نەخەمڵێندراون، تەنها ئەوە نەبێت کە ژمارەیەک لە درەختى سنەوبەر سوتاوە لەگەڵ رووبەرێکى بەرفراوان لە پوش و دارستانى چیاکە.

وتیشى، هەرچەندە هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە نەزاندراوە، بەڵام بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەى گەرما و فڕێدانى جگەرە ساڵانە رووداوى ئاگرکەوتنەوە روودەدات.



ڕیکلام