وەزارەتی ناوخۆ بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە گەیاندن چەند بڕیارێک بۆ شۆفێرانی تەکسی دەردەکەن
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، لەمەودوا لۆگۆی تەکسی دەدرێت بەو شۆفێرانەی لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم نیشتەجێن و لە هێڵی گواستنەوەی نێوان هەرێم و ئەو ناوچانەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کاردەکەن، هەروەها پێدانی لۆگۆی تەکسی بەو هاوڵاتیانی کە دانیشتووی شارەکانی هەرێمن و بەڵگەنامە فەرمییەکانیان سەر بە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە
بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، "هەرکەسێک مووچەکەی لە خوار یەک ملیۆن دینارەوە بێت لۆگۆی تەکسی پێدەدرێت و دەبێت ساڵانە بۆ نوێکردنەوە پشتگیری فەرمانگەکەی ببات".
بەپێی بڵاوکراوەکە، تا ڕێکەوتی ١٥ ی تەمووز مۆڵەت بۆ شۆفیرانی تەکسی دانراوە بۆ وەرگرتنی لۆگۆی تەکسی و بەپێی رێنماییەکان لە دوای ئەو بەروارە هەر تەکسییەک بێ لۆگۆ کاربکات ئەوا دەست بەسەر تەکسییەکەیدا دەگیرێت..