دەستەی حەج و عەمرەی عێراق بڵاویكردوە، ساڵی رابردوو نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس گەشتی عەمرەیان بۆ سعوودیە ئەنجام داوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی دەستەی حەج و عەمرەی عیراق: ژمارەی ئەو عەمرەکارانەی کە گەشتی عەمرەیان بۆ سعودیە ئەنجامداوە لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵی کۆچییەوە گەیشتوەتە 182 هەزار و 152 کەس. باسی لەوەش کردووە، لەو 182 هەزار کەسە 85 هەزار و 572 کەسیان بە فرۆکە و 96 هەزار و 580 کەسی تریش بە ئۆتۆمبێل عەمرەیان ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کراوە، لە فرۆکەخانەی بەغدا 50 هەزار و 808 کەس و لە فرۆکەخانەی نەجەف 13 هەزار و156 کەس و لە فرۆکەخانەی هەولێر 10 هەزار و 214 کەس و لە سلێمانییەوە 770 کەس و لە بەسرەوە شەش هەزار و 236 کەس و لە کەرکوك هەزار و 368 کەس گەشتی عەمرەیان لەرێگەی ئەو فرۆکەخانەوە ئەنجامداوە