ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆبوه‌وه و ڕایگەیاندە، "سەرەخۆشیم لە گەلی تورکیا کرد و ئامادەییی ھەرێمی کوردستانم بۆ پێشکەشکردنی ھاوکاریی زیاتر بۆ قوربانییان دووپات کردەوە".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، لە ئەنقەرە لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا کۆبوه‌ته‌وه‌و نێچیرڤان بارزانی دووبارە سەره‌خۆشیی بارزانی و هەرێمی کوردستانی بە ئەردۆغان و گەلی تورکیا گەیاندوه بۆ ئەو کارەساتەی لە ئەنجامی بوومه‌لەرزەکەی شەشی ئەم مانگە لە چەندین ناوچەی تورکیا و سوریا ڕوویدا و هەزاران قوربانی و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە.
لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە، "ئەردۆغان سوپاس و پێزانینی بۆ سەردانی نێچیرڤان بارزانی و بەسەرکردنەوەی لێقەوماوان و شوێنە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە دەربڕی و دووپاتیکردەوە کە وڵاتەکەی بە ڕێزەوە لە یارمەتیی مرۆیی و هاوکارییەکانی هەرێمی کوردستان و تیمەکانی دەڕوانێت کە هەر لە سەرەتاوە بۆ بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی قوربانییان، گەیشتنە شوێنە زیانلێکەوتووەکان و هاوکاری و یارمەتییان پێشکەش بە لێقەوماوان کرد."
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ده‌رفه‌ته‌کانی بره‌ودان به پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی ناوچەکە بە گشتی و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆماری توركیا بووه.