په‌یجی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڤیدیۆیه‌كی مانگی ته‌مموزی 2022ی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم سپۆنسه‌ر ده‌كات كه باس له چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمدا ده‌كات.
شۆڕش خالید، سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ری (كه‌ركوك ناو) نووسیویه‌تی: "ئەمڕۆ ئەم ڤیدیۆیەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمم لە پەیجی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرچاوکەوت. ڤیدیۆکە لە مانگی ته‌مموزی (حەوت)ی 2022دا بڵاوکراوەتەوە، بەڵام لەکۆی 58 کۆمێنت کە بۆی هاتووە، 22 کۆمێنتیان تازەن (لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا بووە)، کۆمێنتەکانی تر نوسراوە 31 هەفتە لەمەوبەر، ئەمەش دەریدەخات کە پێدەچێت تازە بۆیان سپۆنسەر کردبێت".
باس لەوەشدەکات: "ئەگەر سپۆنسەرەکەی تازە بێت، ئاماژەکە روونە، بە وتەکانی خۆی وەڵامی رەخنەکانی خۆی دەدەنەوە، لەو گرتە ڤیدیۆیەدا کە بە بۆنەی تێپەڕبونی سێ ساڵ بەسەر کابینەکەدا قسە دەکات، قوباد تاڵەبانی باسی "پڕۆگرامی خزمەت" دەکات، لە کۆتایی ڤیدیۆکەشدا دەڵێت "دوای سێ ساڵی کارکردن دەتوانم بڵێم ئەنجامی باشمان داوە، لە پێناوی خزمەتکردن و چاکسازیی".