تیمی كوردستانی عێراقیCPT: شێروان شێروانی ئازاد دەکرێت

  2023-02-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تیمی کوردستانی عێراقی CPT: ڕوگەش جەباری هاوژینی شێروان، هەواڵی ئازادبوونی شێروان شێروانی پێ ڕاگەیاندین.

تیمی كوردستانی عێراقی (CPT ) بڵاویكردەوە:

  لە میانەی سەردانی تیمی کوردستانی عێراقی CPT بۆ ماڵی شێروان شێروانی لە سەرەتای هەفتەی ڕابردوودا، ڕوگەش  جەباری هاوژینی شێروان، هەواڵی ئازادبوونی ئەو ڕۆژنامەوانەی بە تیمەکە ڕاگەیاند.

 شێروانی لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەنی هێزە ئەمنییەکانی کوردستانەوە دەستگیرکرا و دواتر بەهۆی کارە ڕۆژنامەوانیەکانیەوە سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا. لەو کاتەدا ٨١ ڕۆژنامەوان و چالاکوانی دەڤەری بادینان دەستگیرکران. ئەو ڕۆژنامەوان و چالاکوانانە چەند ساڵێکیان لە زینداندا بەسەربردووە و بەهۆی تێکۆشانیان لە پێناو ئازادی ڕادەربڕین و خەباتیان لە دژی گەندەڵیدا مافەکانیان پێشێلکراوە. لە دوای ئازادبوونی شێروان شێروانی، تەنیا ڕۆژنامەوان و چالاکوانێکی تری پەیوەند بە دۆسیەی زیندانیانی بادینان لە زینداندا دەمێننەوە

ڕوگەش جەباری، خاتوونێکی بەهێز و سەربەخۆیە. پشتیوانی بەردەوامی شێروان شێروانیە لە خەباتیدا بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و ئازادی. ڕوگەش کاری مامۆستایەتی دەکات و لەو چەند ساڵی دوایدا کە هاوژینەکەی لە زینداندایە بەرپرسیاریەتیەکی گەورەی هەڵگرتووە بۆ بەخێوکردن و گەورەکردنی چوار منداڵەکەیان.

تیمی کوردستانی عێراقی CPT، پێشوازی لە ئازادابوونی شێروان شێروانی دەکات. تیمەکە چاودێری پڕۆسەی دادگاییکردنی زۆرینەی زیندانیانی بادینانی کردووە. ئێمە پشتیوانی لەو خەڵکانە دەکەین کە کار بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دەکەن و بەرگری لە ئازادیەکانیان دەکەن..


ڕیکلام