وەزارەتی بازرگانیو پیشەسازی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهڕونكردنهوهیهكدا ڕهتیدهكاتهوه موچەی فەرمانبەرانی وهزارهتهكه بخرێتە سەر وەزارەتی بازرگانی عێراق.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
لەهەندێك لەدەزگاكانی راگەیاندن و پەیجی سۆشیال میدیا دەنگۆیەك بڵاوبووەتەوە كە گوایە مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم دەخرێتە سەر وەزارەتی بازرگانی عێراق، لێرەوە رایدەگەیەنین ئەم دەنگۆیە دوورە لەراستیەوە، ئەوەی هەیە ئەمڕۆ شەممە لەكۆبوونەوەیەكی هاوبەشی هەردوو وەزارەتدا رێككەوتن لەسەر ئەوە كراوە، ئەو "پاداشت" و " شایستە داراییانە" ی دەدرێتەوە فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمیش بگرێتەوە.