ئاسایشی گشتی هه‌ولێر سكاڵایه‌كی نوێ له‌سه‌ر 5 له زیندانیانی شیلادزێ تۆمار ده‌كات بۆئه‌وه‌ی سزای زیاتریان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت و دۆخی زیندانیانی بادینانیش به‌گشتی خراپه و "ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكاش له‌و باره‌یه‌وه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه".
به‌شدار حه‌سه‌ن سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی ده‌ستگیركراوانی بادینان لە لێدوانێکدا راگه‌یاند:" ئاسایشی گشتی هه‌ولێر سكاڵایه‌كی نوێی له‌سه‌ر 5 سزادراوه‌كه‌ی شیلادزێ له بنكه‌ی پۆلیسی كوردستان له هه‌ولێر تۆمار كردووه، گوایه له رۆژی دادگایی كردنیان له 15/6/2022 ته‌شهیریان به ئاسایش كردووه".
به‌شدار حه‌سه‌ن ئەوەشی خستەڕوو،"ئه‌م سكاڵا نوێیه‌ی ئاسایشی گشتی هه‌ولێر بۆ سزادانی زیاتری ده‌ستگیركراوانی شیلادزێیه و دۆخی زیندانیانی بادینایش به‌گشتی خراپه، بۆیه ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كونسڵخانه‌كانمان ئاگادار كردووەته‌وه".
ماوه‌ی دوو ساڵ و سێ مانگه پێنج له‌زیندانیانی شیلادزێ زیندانی كراون و دوای ئه‌وه‌ی له‌رۆژی 11-12-2022 دادگا بڕیاری ئازادكردنی ئه‌و پێنج چالاكوانه‌ی ده‌ركرد، به‌ڵام ئاسایشی هه‌ولێر ئاماده‌نه‌بوو ئازادیان بكات.
ئەمە لەکاتێکدا كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌مریكا نیگه‌رانه له‌پاشه‌كشێی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕ‌ین و راگه‌یاندن و مافی پێكهاته‌كان و ژنان له هه‌رێمی كوردستان".
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕ‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له‌زاری ئێرڤن هیكس كونسوڵی گشتی ئه‌مریكاوه رایده‌گه‌یه‌نێت: "وڵاته‌كه‌ی نیگه‌رانه له پاشه‌كشێی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕ‌ین و مافی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان"، بۆیه دووپاتیده‌كاته‌وه: " ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌نده به پشتیوانیكردن له ئازادیی راده‌ربڕ‌ین و ئازادیی راگه‌یاندن".
ئێرڤن هیكس ده‌ڵێت: "ئه‌مریكا پێیوایه پێویسته رۆژنامه‌نووسان و ناوه‌نده میدیاییه‌كان رێگه‌یان پێبدرێت هه‌واڵه‌كان بگه‌یێنن به‌بێ ترس له چاوترساندن و هه‌راسانكردن و تۆڵه لێسه‌ندنه‌وه".
پێشتر سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی سزادراوانی بادینان پێشتر رایگه‌یاندبوو: "جیاوازییه‌كی زۆر له مافی زیندانیانی سلێمانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و دهۆك هه‌یه و پێویسته زیندانیانی هه‌ولێر و دهۆكیش وه‌ك زیندانیانی سلێمانی مافه‌كانیان پارێزراو بێت".