وەزیری دارایی عێراق بڕیارێکی گرنگی لەبارەی دۆلارەوە دەرکرد

  2023-02-27  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری دارایی عێراق بۆ جێگیرکردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بریارێکی گرنگی دەرکرد و رایگەیاند، ژمارەی پەنجەرە (دەروازەکان)ی فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی بە هاووڵاتیان لەسەرتاسەری عێراق زیاد بکات.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەداوە،  ژمارەی پەنجەرە (دەروازەکان)ی فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی بە هاووڵاتیان لەسەرتاسەری عێراق زیاد بکات.

وەزیری دارایی عێراق بڕیاریشداوە، دەبێت سەرجەم دەروازەکانی فرۆشتن، دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندیی عێراق کە ١٣٢ هەزار دینارە بفرۆشن.


ڕیکلام