بڕیارێکی نوێ بۆ ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت سەفەری ئێران بکەن

  2023-03-03  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەستپێشخەرێکدا ڕێگە بەو ھاوڵاتیانەی ھەرێمی کوردستان دەدات، کە پاسپۆرتەکانیان ماوەکەی شەش بۆ سێ مانگی تێدا ماوە، ڤیزا وەربگرن و سەردانی وڵاتەکە بکەن.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی ماوەیەکە دەفتـەری پاســـپۆرت لە عێراقدا نەماوە، کۆماری ئیسلامی ئێـران لە دەسـتپێشـخەرییـەکدا بۆھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، ڕێگا دەدات ھە هاوڵاتییەک ماوەی پاسپۆرتەکەی لە شەش بۆ سێ مانگی تێدامابێت، ئەتوانێت لە کونسوڵگەری ئەو وڵاتە  ڤیزا وەربگرێت ، بە تایبەت ئەو کەسانەی زۆر پێویستیانە لەم کاتەدا، ئەمە لەکاتێکدایە بەشێوەیەکی گشتی پێویستە پاسپۆرت ماوەی شەش مانگ زیاتری تێدا مابێت، ئەوکات ئەتوانرێت سەفەری پێئەنجام بدرێت. 

باسلەوەشکراوە، ئەو دەستپێشخەرییەی ئێران، وەک ھاوکارییەک بۆ دانیشتوانی ھەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندوە، تا بتوانن بەبێ نوێکردنەوەی پاسپۆرت گەشتەکانیان ئەنجامبدەن بەپێی ئەو ماوەیەی ئاماژەی پێدراوە.




ڕیکلام