دوای ئه‌وه‌ی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم "هه‌ژماری من"ی راگه‌یاند كه به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیری داراییه بۆ فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی و خانه‌نشینان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له تویتێكدا رایگه‌یاند، "پرۆگرامی گشتگیری داراییمان چەندین سوودی دەبێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی، "پرۆگرامی گشتگیری داراییمان چەندین سوودی دەبێت".
دەشڵێت، "سوودەکانی پرۆگرامی گشتگیری دارایی، له‌وانه؛ زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتی ڕوو لە هەژماری بانکیی تاکەکەسی دەکەن، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بانکی بۆ کۆمپانیاکان، پارەدانی دیجیتاڵی بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بەردەستخستنی ئامێری خوێندنەوەی کارتی بانکی.".