دەسەڵاتدارانی چین هەژمارەکانی هونەرمەندێک قەدەغەدەکەن

  2020-07-08  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی لێکچونی زۆری بە سەرۆکی چین دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هەژمارەکانی هونەرمەندێک قەدەغەدەکەن.

 هونەرمەند لیو کەی  کینگى تەمەن 63 ساڵ کورتە ڤیدیۆی خۆی بڵاودەکاتەوە کاتێک ئۆپێرا دەڵێت، بەڵام بەتاوانى لێکچونی زۆری بە سەرۆکی چین، حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریدا هەموو هەژمارەکانی بسڕێتەوە.

لیو کەی ماوەی 47 ساڵ بەڕێوەبەر و گۆرانیبێژی هۆڵی ئۆپێرابووە لە بەکین

ڕۆڵی سەرەکی لە ژمارەیەک کاری ئۆپراڵی چینی پێدراوە، ڤیدیۆی ڕاهێنانی دەنگی و وتنی ئۆپێرا بەشێوازە کۆمیدییەکەی لەڕێگەی هەژمارەکانییەوە بڵاودەکاتەوە.

لێکچونی زۆری ئەو هونەرمەندە بە سەرۆکی چین لەم دواییانەدا سەرنجی بینەرەکانی ڕاکێشاوە، دوای کۆمێنتەکانی خەڵک لەسەر هەبوونی لێکچونێکی زۆر لەنێوان دوو پیاوەکەدادەسەڵاتدارانی چین بەتەواوەتی هەموو هەژمارەکانی هونەرمەندەکەیان قەدەغەکرد.

 لیو کەی لەگەڵ بەردەوامی هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی هەژماری نوێ لەکۆتاییدا توانی هەژمارێکی نوێ لە تیکتۆک بکاتەوە بەبەکارهێنانی وێنەیەکی دیکە جگە لە وێنەی خۆی، بەڵام کۆمێنت لەسەر زۆربەی ڤیدیۆکانی تائێستا بلۆک کراوە.


ڕیکلام