به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى كه‌شێكى گونجاو بۆ خوێندكارانى پۆلى (12) له كاتى تاقیكردنه‌وه‌كاندا، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی داواکارییەک ئاراستەی خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، داوا لە خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌ین، به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى كه‌شێكى گونجاو بۆ خوێندكارانى پۆلى (12) له كاتى تاقیكردنه‌وه‌كاندا، بڕى ئه‌مپێرى كاره‌باى پێویست بۆ ئامێری فێنکەرەوەی ئه‌و خوێندنگایانه‌ى ده‌كه‌ونه سنورى موه‌لیده‌كان، دابینبكه‌ن کە لە هەفتەیەکدا دوو رۆژە و رۆژی (۲) کاتژمێر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بابەتە چەند موەلیدەیەکی کەم دەگرێتەوە، بەوپێیەی بەڕێوەبەرایەتییەکە هەوڵدەدات بەپێی توانا کارەبای نیشتیمانی بۆ خوێندگاکان دابینبکات .
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی راشیگەیاندووە، سوپاسی خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان دەکەین کە هەمیشە هاوکاربوون بۆ دابینکردنی کارەبا لەکاتی پێویستدا .
4ی
تەمموز وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12
ئامادەیی بۆ هەردو قۆناغی زانستی و وێژەیی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکە تاقیکردنەوە
وەزارییەکان شەممەی داهاتو 11ی تەمموز دەستپێدەکەن و 5ی ئاب کۆتا تاقیکردنەوە دەکرێت.