نزیكەی نیوەی ئەوانەی بە كۆرۆنا لە سوید مردوون لە خانەی بە ساڵاچووەكاندا بوون

  2020-07-08  | 
سۆفیا بالسوترەمە، بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوەی تەندروستی لە سوید
فۆتۆ: رادیۆی دەنگی سوید
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نزیكەی نیوەی ئەوانەی لە وڵاتی سوید بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە ئەو كەسانەن كە لە خانەكانی بەساڵاچواندا دەژین كە زیاتر لە دوو هەزار كەسبوون.


سۆفیا بالسوترەمە، بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوەی تەندروستی ناسراو بە (ئیڤۆی) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە راپۆرتی 40 شارەوانی وڵاتەكە تیایدا ئاماژە بەوە دەكەن كە نیوەی ژمارەی ئەو كەسانەی لە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە لە خانەكانی بەساڵاچواندا بووە.  
ئەو راپۆرتەی بەڕێوەبەرایەتیەكە باسی لێوە كردووە ئەنجامی 1700 خانەی بەساڵاچووانی وەرگرتووە و چاودێری كەسی بۆ 91 لەو خانانە نەكراوە، راپۆرتەكەی ئاراستەی 340 بەرپرسی وڵاتەكە كردووە و هۆكارەكانی روونكردووەتەوە. 
هیوادارە رێكاری وردتر و پێویستر بگیرێتە بەر بۆ ئەوەی ئەو خەڵكە بەساڵاچوانە پارێزراوبن، بۆ ئەوەش چەند پێشنیارێكی ئاراستەی حكومەتی وڵاتەەك كردووە. 
لە سوید تا ئێٍستا 73 هەزار و 344 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و لە نێویاندا پێنج هەزار و 447 كەس گیانیان لەدەستداوە ولە ئێستادا 59 هەزا و 600 كەیس لە ژێر چاودێریدا ماونەتەوە، ئەو وڵاتە یەكێك لەو وڵاتانەیە كە ئاماری چاكبوونەوە لە كۆرۆنا بڵاوناكاتەوە.  



ڕیکلام