بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بەهۆی روودای هاتوچۆکەی زینی وەرتێ، کە تێیدا پێنج ئەندامی خانەوادەیەک گیانیانلەدەستدا بڵاوکردەوە و دەڵێت، رووداوە دڵتەزێنەکەی زینی وەرتێ لە دڵەوە نیگەرانیکردین.
دەقی پەیامی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان:
رووداوە دڵتەزێنەکەی زینی وەرتێ لە دڵەوە نیگەرانیکردین.
پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی مام چەتۆ ئاغای مامەند دێڵزەیی و خانەوادە تێکۆشەرەکەی دەکەین و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین.
لەخوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردووان شاد بکات و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان