تەندروستی هەرێم: ئەمڕۆ 294 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون

  2020-07-08  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ 294 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراون و 11 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٩٤ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراون کە ١٨٨ حاڵەتیان لە پارێزگای سلێمان، ٥٧ حاڵەت لە پارێزگای هەولێر و ٢٩ حاڵەت لە پارێزگای دهۆک و ٢٠ حاڵەتیشیان لە پارێزگای هەڵەبجە بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو ماوەیەدا ١١ کەسی دیکە لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

دەقی راگەیەندراوەکەی  وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ    COVID19

                         ژمارە (١٣٤ )

1. کەرەنتین:  (٥١٥ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

١٢٨٧ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٣ شوێنی جیاواز (٢٢٠ هەولێر)،(١٦٤ سلێمانی)، (٩٠٣ دهۆک).

2. پشکنین:  (٢٢٤٧ پشکنینی نوێ)

( ٦٤٧ هەولێر)، (٧٥٣ سلێمانی)، (٥٨٢ دهۆك)، (٢١٥ گەرمیان)، (٥٠ هەڵەبجە).

3. تووشبوو:  (٢٩٤ تووشبووی نوێ)

 ٥٧ هەولێر 

١١٤ سلێمانی، ٧٤ گەرمیان 

 ٢٩ دهۆك 

٢٠ هەڵەبجە

4. چاکبوون:  (١٤٠ چاکبوون)

 ١٠١ هەولێر 

 ١٨ گەرمیان 

 ١١ ڕاپەڕین 

٥ دهۆك

 ٥ هەڵەبجە

5. مردن:  (١١ مردن)

٤ هەولێر

٣ سلێمانی 

٤ گەرمیان

ئاماری گشتی :

کەڕەنتین ١٧٥٦٧ هاوڵاتی (١٦٢٨٠ دەرچوو)

پشکنین ١٥١٩٩٥  (٦٧١٠٨ هەولێر، ٤٩٥٢٥ سلێمانی، ٣٤٠٦٤ دهۆك، ١٢٩٨ هەلەبجە)

تووشبوون ٨٤٢٨  (٢٠٠٨ هەولێر، ٥٩٢٩ سلێمانی، ٢٥٧ دهۆك، ٢٣٤ هەلەبجە)

چاکبوون ٣٠٠٨  (١٣١٥ هەولێر، ١٤٠١ سلێمانی، ١٧٣ دهۆك، ١١٩ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٥١٣٨  (٦٥١ هەولێر، ٤٢٩٢ سلێمانی، ٨٤ دهۆك، ١١١ هەلەبجە)

مردن ٢٨٢  (٤٢ هەولێر، ٢٣٦ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢ ).

 

    وەزارەتی تەندروستی         

حکومەتی هەرێمی کوردستان    

          ٨ تەمووز ٢٠٢٠


ڕیکلام