تەرمی هاوڵاتیەک لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە و ئاسایشی پارێزگاکە دەڵێت، تەرمەکە لە گەڕەکی کەنەسورە دۆزراوەتەوە
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وورد، ئەمڕۆ دووشەممە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەهاوکاری هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، تەرمی هاوڵاتییەکیان لە گەرەکی کەنەسورەی شاری سلێمانی دۆزیەوە.