"مەگەر هەڵبژاردن بۆ هەولێر و دهۆک بکەن"

  2023-04-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەهەرێمی کوردستان، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی دەڵێت" مەگەر هەڵبژاردن بۆ هەولێر و دهۆک بکەن، ئەوە شتێکی ترە، ئەگەر نا کۆمیسیۆن ماوەی بەسەرچووە و دەبێت کارا بکرێتەوە"

ڕزگار حاجی حەمە بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، مەگەر هەڵبژاردن بۆ هەولێر و دهۆک بکەن، ئەوە شتێکی ترە. ئەگەر نا کۆمیسیۆن ماوەی بەسەرچووە و دەبێت کارا بکرێتەوە و یاساکە هەموار بکریتەوە.

دەشڵێت، هەموو لایەنەکان کۆبونەوەمان کردووە و نەگەشتوینەتە رێککەوتن، گەر هێزەکان بەشداری هەلبژاردن بکەن دەبێت یاساکە هەموار بکریتەوە و پیکهاتەکانیش چۆن لە عێراق کورسی کۆتای پێکهاتەکان دابەشکراوە لەکوردستانیش دابەش بکری.

هاوت عەبدولسەلام بەرواری ئەندامی شاندی دانوستکاری پارتی رایگەیاندوە، "ئەم گرژیەی ئێستا دروست دەبێت لەبەر بابەتی هیچ و بێ مانایە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر نیازمان هەبێت هەموومان هەڵبژاردن بکرێت کەی کێشەیە، ئێمە بە دەستی یان بە ئەلکترۆنی دەنگەکان دەژمێرین، شتی زۆر ورد دەکرێتە بیانوو.

باسی لەوەشکردوە، تەسەوڕ ئەکەم وا بڕوات کۆبونەوەکان ناکرێت، واتە هەست دەکەیت نیازیان نییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.


ڕیکلام