جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی راگەیەندراوەکەی نوسیگەی مەسرور بارزانی دەداتەوە و دەڵێت، " ئوسوڵ و ئەتەکێتی و کارگێری و دەوڵەتداری هێندە نزمە لەزمانی تەشهیر وجنێوفرۆشی میدیا سێبەرەکانیان دەچێت ".
لوقمان وەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، مستەوای راگەیەنراوەکەی نوسینگەی سەرۆکی حکومەت لەرووی ئوسوڵ و ئەتەکێتی و کارگێری و دەوڵەتداری هێندە نزمە لەزمانی تەشهیر وجنێوفرۆشی میدیا سێبەرەکانیان دەچێت .
ئاماژەی بەوەشداوە، بەداخەوە دەرکەوت ئاستی نوسینی مەکتەبی سەرۆکی حکومەتیش لە ئاستی قسەکانی ووتەبێژەکەیەتی کە رەچاوی هیچ عورفێکی دەوڵەتداری و کارگێری و ریزبەندی پلەی وەزیفی ناکات کە بەرامبەر جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران قسەدەکات کە لە پەرلەمان متمانەی پێدراوە.
لوقمان وەردی دەشڵێت، دواجار ئەم راگەیەنراوە بەنەفەسێکی هێندە کورت نوسراوە ، ئەو راستیە تۆختر دەکاتەوە کە ئاسان نیە لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و هاوکارانی وەک یەک تیم کاربکرێت .