مەڵبەندی شەنگالی یەکێتی: دەسەڵاتی تاکڕەوی کە پارتی پەیڕەوی دەکات سەرچاوەی سەرەکی ھەموو ناکۆکییەکانە

  2023-05-04  | 
دۆسیە:  ئێزدییەکان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەڵبەندی شەنگالی یەکێتی رایدەگەیەنێت، دەسەڵاتی تاکڕەوی کە پارتی پەیڕەوی دەکات سەرچاوەی سەرەکی ھەموو ناکۆکییەکانی ھەرێمی کوردستانە.

مەڵبەندی یەکێتی لە شنگال لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، شاراوە نییە بۆ خەڵکی شەنگال کە پارتی لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە دەستی بەسەر ناوچەکەدا گرتووە و ھیچ گۆڕانکارییەکیشی نەکردووە، لە دوای ئاوارەبوونی دانیشتووانی ناوچەکەش بەھۆی پەلامارەکانی داعش، پارتی ئاوارەکانی شنگالی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکارھێناوە بەتایبەتیش لەکاتی ھەڵبژاردنەکاندا و رێگری لە گەڕانەوەشیان دەکات و لە رووی دارییشەوە سودمەندبووە لە ھاوکارییانەی بۆ ئاوارەکانی شنگال رەوانەکراون، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقیش لە دواین لێدوانیدا راستی و دروستی ئەو بابەتانەی سەلماندووە.

راشیگەیاندووە، ھەموو کاتێک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئامادەبووە بۆ ھەڵبژاردن، بەڵام دەسەڵاتی تاکڕەوی کە پارتی پەیڕەوی دەکات، سەرچاوەی سەرەکی ھەموو ئەو ناکۆکییانەیە کە ئێستا ھەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت بەتایبەتیش بەھۆی ئەوەی کە پارتی کۆتای پێکھاتەکان و کەمینە ئاینییەکان لە بەرژوەندی خۆی بەکاردەھێنێت، بەڵام سەرجەم پێکھاتەکان و بەتایبەتیش ئێزدییەکان دەیانەوێت نوێنەری راستەقینەی خۆیان بن و ئامرازێک نەبن بە دەست پارتییەوە.


ڕیکلام