نرخی نەوت لەمڕۆدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی

  2020-07-10  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان جارێكی تر دابەزینی بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەكی بەرچاو بەراورد بە دوێنێ لەم كاتانەدا نزیكەی 2 دۆلار دابەزیوە.

بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 10ی تەمموزی 2020، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 41 دۆلار و 78 سەنتە لە كاتێكدا دوێنێ لەم كاتانەدا بە 43 دۆلار و 29سەنت بوو.
هاوكات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 38 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت لە كاتێكدا دوێنێ 40 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە. 
هەرچەندە مانگی ئازار بەهای نەوت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵە بە نەوتی برێنتەوە كرا و بەهای نەوتی ئەمریكیش گەیشتە سفر دۆلار بەڵام ماوەیەكە بەهۆی رێگەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت  بۆ كەمكردنەوەی هەناردەكردنی بەرهەمەكانیان بەهای نەوت رووی لە بەرزبوونەوە كردووە بەراورد بە مانگەكانی پێشووتر. 


ڕیکلام