دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات

  2023-06-04  | 
دۆسیە:  پێشمەرگە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بریارە بەم نزیکانە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ئاشکرایکردوە، "رۆژی سێ شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت".

سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ئاشکردیکردوە، "رۆژی سێشەممە ٦ی ئەم مانگە، دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئایاری لیوا ھاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت".

مانگانە دوای دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کە ئەمریکا بودجەکەی دابین دەکات، حکومەتی هەرێم لیستی دابەشکردنی مووچە رادەگەیەنێت.


ڕیکلام