وەزیری ناوخۆ رەتیدەکاتەوە لە هەرێمی کوردستاندا لە سەر بیروڕای سیاسی زیندانی سیاسی هەبێت و دەشڵێت، خەڵکی هەرێم مافی هەیە لەسەر هەموو شتێک قسە بکات.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رووی سیاسییەوە بێت یان کۆمەڵایەتی و ئابووری، خەڵکی هەرێمی کوردستان مافی هەیە لەسەر هەموو شتێک قسە بکات و رەخنەش لە هەموو شتێک دەگرن.
وەزیری ناوخۆ راشیگەیاند، خۆشحاڵم و جێی شانازییە کە لە هەرێمی کوردستاندا یەک کەس لەسەر جیاوازی بیروڕای سیاسی لە زینداندا نییە.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەم قسانەی وەزیری ناوەخۆ لەکاتێکدایە کە بەسەردانێکی فەرمی لە واشنتۆنە، لە میانی گفتوگۆیەکی لەگەڵ پەیمانگەی ئەمریکا بۆ ئاشتی ئەم قسانەی کرد.