وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ بەردەوامە و مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەشدەکرێت .
رۆژی ١٥ ی٦ی ٢٠٢٣، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕی چوار سەد ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕەشید و ڕافیدەینەوە گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
راشیگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواکانی وەزارەت دابەش دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ کراو موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرا.