پەكەكە:لە دوو رۆژدا 10 سەربازی توركیا كوژراون و 2 برینداریشیان هەیە

  2020-07-10  | 
دۆسیە:  پەکەکە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
باڵی سەربازی پەكەكە ئاماری چالاكیەكانی خۆی لەبەرامبەر سوپای توركیا لە ماوەی دوو رۆژدا بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە سنوری چیای هەفتانین 10 سەربازی توركیا كوژراون و دوانی دیكەش برینداربوون.

هەپەگە ئامارەكانی دوو رۆژی رابردوی خۆی لە دژی سوپای توركیا بڵاو كردووەتەوە دەڵێت: 8ی تەمموز كاتژمیر 15:00هێزەكانمان لە گردی شەهید جودی بە قەناس چالاكییان ئەنجامداوە و تیایدا سەربازێكی توركیا كوژرا.
لەو راگەیەندراوەدا ئاماژەی بەوەش كردووە: لە 9ی تەمموز كاتژمێر 14:15 هێزەكانمان چالاكیان لەدژی سەربازانی توركیا لەسەر گردی شەهید جودیی ئەنجامدا 2 سەنگەر بە تەواوی لەناوبران و 8 سەرباز كوژران و 2 سەربازیش برینداربون.
ئەوەشی روونكردووەتەوە هەر لە رۆژی 9ی تەمموزدا، كاتژمێر 17:00هێزەكانیان بەقەناس سەربازێكی توركیایان كوشتووە. 


ڕیکلام