بەپێی لیستی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ یەک شەممە مووچەی مانگی ئایاری ١٩ وەزارەت و دەستە مووچە وەردەگرن.
بەپێی خشتەکەی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ مووچەی وەزارەتی (کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، داد، ئەنجوومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو) دابەشدەکرێت.
بڕیارە ڕۆژی دووشەممەش مووچەی مووچەخۆرانی (پەروەردە، خانەنشینی شارستانی و خانەنشینی پێشمەرگە) دابەشدەکرێن.