وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم ژمارەیەک هەلی کاری رایگەیاند و دەڵێت: پێویستیان بە دامەزراندنی ژمارەیەک فەرمانبەرە، کە دەتوانن لە رێگەی ئۆنلاینەوە فۆڕم پڕ بکەنەوە.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم رایگەیاند، پێویستییان بە دامەزراندنی چەند پسۆڕییەک هەیە بۆ سەنتەری شیاندنەوەی ئالودەبوانی ماددەی هۆشبەر و کارتێکارە عەقڵییەکان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی، بەڵام پێویستە داواکار تەمەنی لەنێوان (٢٠ بۆ ٤٠) ساڵ بێت و دانیشتووی هەولێر بێت، پڕکردنەوەی فۆڕمیش تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (٥) رۆژ و ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و ٧ی ئەم مانگە کۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو پسپۆڕییەکانی پێویستیانە بریتین لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر (کارگێری) و بڕوانامەی (بەکالۆریوس) لە تایبەتمەندییەکانی (ددان، دەرمانساز، شیکاری، یاسایی، ژمێریاری، دەرونی، کۆمەڵایەتی، ئایتی، وەرزشی) و هەڵگرانی بڕوانامەی (دبلۆم) بۆ پسپۆڕییەکانی (چارەسەری سروشتی، ئایتی، کارگێڕی، ژمێریاری، شیکاری) و هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی) بۆ ناونیشانی (پیشەیی) و هەڵگرانی بڕوانامەی (ناوەندی) بۆ پیشەی (شوفێری، چاودێر) و بڕوانامەی (سەرەتایی) بۆ پیشەی (کارگوزار، شۆفێر).
روونیشیکردوەتەوە: "پێویستە پێشکەشکاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی لە نێوان (٢٠ بۆ ٤٠) ساڵ بێت و دانیشتووی شاری هەولێر بێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە پڕکردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (٥) رۆژ لە رێکەوتی ٣/٧/٢٠٢٣ تا ٧/٧/٢٠٢٣ بەردەست دەبێت.