یەكێك لە زیندانییە ئازادكراوەكانی بادینان: پەرلەمانتارانیش لەبری یەك پەنجەمۆر دەكەن

  2023-07-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
یەكێك لە زیندانییە ئازادكراوەكانی بادینان بۆ وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی: تۆ وتت پەرلەمانتارانیش لەبری یەك پەنجەمۆر دەكەن.

هەریوان عیسا یەكێك لە زیندانییە ئازادكراوەكانی بادینان كە رۆژی پێنجشەممە لە زیندان ئازادكرا، پەیامێك ئاراستەی كوێستان محەمەد وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دەكات و دەڵێت، تۆ هاتیت و سەرەدانی چاکسازی گەورانت کرد لە گەڵ کاک (ئیحسان) بەرێوەبەری چاکسازیەکانی هەرێم، بانگی ( مەلا شڤان) ت کرد و لە حزۆڕی بەرێوەبەری چاکسازی ، لە مەلا شڤانت پرسی مەوزۆعی ئەو پەنجەمورە چیە ؟ ئایا توو شکایەتت کردووە ؟ ئەو کات مەلا شڤان وەڵامی دایەو وتی من هیچ شکایەتێکم نەکردووە و ئامادەم لە جیاتی من پەنجە موور بکەن.

هەروەها دەشڵێت، کاردانەوەی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بۆ بەرپرسانی چاکسازی ئەوەبوو وتی: مادام کەس شکایەتی نیە بۆ کردتانە سکاڵا و توو نمونەیێکی خوتت هێنا  کە توو لە خوڵی پەرلەمانی کوردستانی ساڵی 2009 ئەندام پەرلەمان بویت، گوتت ئەو کات هەندێک جار ئەگەر برادەرانی من پڕوژەیەکیان هەبوایە  من لە سلێمانی بە ئەوانم دەگوت لە جیاتی منیش پەنجەمور بکەن ، برادەرانم پەنجەموریان دەکرد هیچ کێشەیەک نەبوو ، کەی ئەو پەنجەمورە کێشەیە هەتا بیکەن بە سکاڵا.

هەروەها نوسیویەتی، کوبونەوەکە وا کوتایی پێهات بەحساب کەیسەکە دابخرێ ،بەڵام ئێستا دەبینی چی لێهات خاتوونی وەزیر؟ هیوادارین قسەت هەبێ!.

لە 16ی شوباتی 2021 دادگای تاوانەكانی هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ هەریەك لە چالاكوانانی بادینان (هەریوان عیسا، ئەیاز ئەكرەم، شێروان شێروانی، شڤان سەعید و گوهدار زێباریی) دەركرد، دواتر بەهۆی ناڕەزایەتی و دەنگدانەوەكانەوە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە لەلایەن سەرۆكایەتیی هەرێمەوە سزاكەیانی بە رێژەی 50% كەمكردەوە.


ڕیکلام