بەپێی بڕیارەكەی دادگای هەولێر سزادانی شێروان شێروانی لەسەر سكاڵای چاكسازی گەورانی هەولێر بووە

  2023-08-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکایەتی دادگای تێهەلچوونەوەی هەولێر،بە تۆمەتی ساختەكردنی پەنجەمۆر، لەسەر سكاڵایەكی چاكسازی گەورانی هەولێر سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەر شێروان شیروانی سەپاندو، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتیش دەڵێت: داواكاری گشتی داوای یاسایی تۆمار كردووە نەك وەزارەتمان.

دادگای هەولێر سزای 4 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر رۆژنامەنوس شێروان شێروانیدا سەپاند، بەتۆمەتی ئەوەی ناوبراو هەڵساوە لە جیاتی سزادراوانی تر پەنجەمۆری كردووە لەسەر داواكاری پێشكەشكراو بۆ گرتووخانەی چاكسازی گەوران لە هەولێر.

لە رونكردنەوەیەكدا كە لە رۆژی 23/7/2023 بڵاویكردووتەوە كوێستان محەمەد وەزیری كاروكاروباری كۆمەلایەتی رایگەیاندووە: داواكاری گشتی بەبێ پرس و را لەگەڵ ئێمە داوای یاسایی تۆماركردووە لەسەر شێروان شێروانی، وەزارەتمان و بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی ئەم داوایایەیان بەرزكردۆتەوە.

دوای سزادانی شێروان شێروانی بۆ ماوەی 4 ساڵیتر، هێرشکرایە سەر وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزیرەکەی. ئەوان تۆمەتبارکران بەوەی ئەوان سکاڵا یاساییەکەیان تۆمارکردووە کە بووەتە هۆی دووبارە سزادانەوەی شێروان شێروانی.

کوێستان محەمەد، وتیشی "ئەو هێرشە بە ئامانج گرتنی من و بزووتنەوەی گۆڕانبوو، یاخود لە ناشارەزاییەوە بوو، ئەگینا سکاڵاکە داواکاری گشتی جوڵاندوویەتی نەک ئێمە، خۆم رۆیشتمە گرتووخانەی چاکسازی و پێموتن، ئەم بابەتە گەورە مەکەن و سکاڵاش تۆمار مەکەن، بەڕێوەبەرەکەشمان بە داواکاری گشتی وتبوو ئەو بابەتە بکێشەوە، بەڵام بەقسەی نەکردبوو، بۆیە مەسەلەکە دوورونزیک پەیوەندی بە ئێمەوە نەبوو."

 


ڕیکلام