وڵاتانی ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا، هۆڵه‌ندا و ئیتاڵیا له ڕێی باڵیۆز و نوێنهرایهتییهكانیانهوه له عێراق و هه‌رێم، پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، کە بڕیارە ٢٥ی شوباتی ساڵی داھاتوو بەڕێوەبچێت.
ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تویتێکدا پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات و دەڵێت، بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و بێگەر لەکاتی خۆیدا، پێویستە بۆ ھەموو پڕۆسەیەکی دیموکراسی تەندروست.

ھاوکات، رۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە ھەرێم سەرەڕای پێشوازیکردن لە دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا، بەریتانیا بەردەوام داوایکردووە ھەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی ئازاد و دادپەروەرانە و گشتگیر بەبێ دواکەوتنی زیاتر ئەنجام بدرێت، ھەروەھا ھانی ھەموو لایەنەکان دەدات کە بەشێوەیەکی بنیاتنەر بەشداری ھەڵبژاردن بکەن و دڵنیابن لەوەی لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.
لای خۆشیەوە، كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، پێشوازی له بڕیاری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن.
كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌ڵمانیا له هه‌وێر داواشی له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كرد به‌شدارییه‌كی بنیاتنه‌رانه‌یان هه‌بێت له‌پێناو دڵنیابوونه‌وه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه و گشتگیر له‌كاتی گونجاو‌دا.

هاوكات كونسوڵی گشتیی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ دیاریكردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به بڕیارێكی گرنگ له قه‌ڵه‌م ده‌دات و رایگه‌یاند، پشتگیری ته‌واوی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه و گشتگیر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بتوانن مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت.

له به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی ئیتاڵیا له به‌غدا له تویتێكدا رایگه‌یاند، پێشوازی له دیاریكردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن و، داوای هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دادپه‌روانه ده‌كات و راشیگه‌یاند، مافی ده‌نگدان كۆڵه‌كه‌ی دیموكراسییه و ده‌رفه‌تێكی به‌نرخه بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان تا ده‌نگی خۆیان بگیهنن.

دوێنێ پێنجشه‌ممه 3ی ئابی 2023 دڵشاد شه‌هاب، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له مه‌رسوومێكدا رۆژی (25ـی شوباتی 2024)ی وه‌ك رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكردووه و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی راسپاردووه بۆ ئه‌نجامدانی رێكاره پێویسته‌كان.