وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی: هیچ سکاڵایەکمان لەسەر شێروان شێروانی نییە

  2023-08-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سزادانەوەی شێروان شێروانی نوسراوێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری دەکات و ئاماژە بەوە دەکات ئەو ماددەیەی ناوبراوی پێ سزا دراوە لەگەڵ دۆسیەکەیدا یەکناگرێتەوە.

کوێستان محەمەد لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی ئەنجومەنی دادوەری کردووە، دەڵێت نوسراوی تایبەت بە جوڵاندانی سکاڵا دژی شێروان شێروانی کە دادگای تاوانی دووی ھەولێر ئاماژەی پێکردووە، نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی ھەولێر نییە کە سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتییە، بەڵکو نوسراوی فەرمانگەی داواکاری گشتی لە چاکسازی گەورانی ھەولێرە. 

جەختیشی کردووەتەوە لەوەی، وەک وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی ھەولێر، ھیچ سکاڵایەک و داواکارییەکیان لەسەر شێروان شێروانی نەبووە و ھیچ نوسراوێکی رەسمیان لەوبارەیەوە نییە، بۆیە داواکارن ئەو ھەڵەیە چاک بکرێتەوە و ناوی ئەو لایەنە دیاری بکرێت کە نوسراوەکەی کردووە. 


ڕیکلام