ئەمیتاب باچان ئەکتەری ناوداری هیندی و کوڕەکەی ئەبھیشەک باچان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
ئەبھیشەک باچان لە تویتەر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ باوکی هەندێک نیشانی سوکی کۆرۆنایان لێدەرکەوتووە و دوای پشکنین دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا.
دەشڵێت، هەموو دەسەڵاتداران و خانەوادەکەیان و ستافەکەیان لە ئەنجامی پشکنینەکەیان ئاگادارکردۆتەوە.
ئەبھیشەک باچان داوا لە هەواداران و خۆشەویستان دەکات ئارام بگرن و نەترسن.