خانەوادەی گوهدار زێباری: ڕەوشی تەندروستی گوهدار زێباری لە ئاسایشی گشتی هەولێر زۆر نا جێگیرە

  2023-08-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
خانەوادەی گوهدار زێباری لە پەیامێكدا بۆ رای گشتی رایدەگەیەنن، بارودۆخی تەندروستیی گوهدار زێباری لە ئاسایشی گشتیی هەولێر زۆر ناجێگیرە و چوارەم رۆژە لە مانگرتندایە

دەقی پەیامەکە:

بۆ رای گشتی

بارودوخی تەندروستی گوهدار زێباری لە ئاسایشی گشتی هەولێر زور نا جێگیرە چوارەم روژە گوهدار زێباری لە مانگرتندایە و هیچ چارەسەرێکی پزیشکی و بەدەنگ وە چونی لایەنی پەیوەندی دار نەبوە.

بەپێی دواین زانیاریەکان کە ئەمرو بە دەستمان گەیشتون فشارێکی زور لە گوهدار زێباری کراوە مان گرتنەکەی بشکێنێ و پەشیمان ببێتەوە بەلام گوهدار زێباری لە سەر هەلوێستەکانی بەردەوامە بویە لەلایەن ئاسايشی گشتیەوە گوهدار زێباری سزا دراوە و روبەروی هەرەشە کراوەتەوە کە بە قورس ترین شێواز سزا دەدرێ.

ئێستا گوهدار زێباری لە قاعەیەکە کە ١٦٠ کەسی تێدایە و بارەدوخی ناو زیندار زور مەترسیدارە.

داواکارین لە
رێک خراوە کانی مافی مروڤ
کونسولە نێو دەوڵەتیەکان
دەستەی مافی مروڤ
دەزگاکانی راگەیاندن
بەزوترین کات بە هانای گوهدار زێباریەوە بێن چونکە دوخی تەندروستی لە خراپرین حالەت دایە
هەر حالەتێکی نەخوازراو روبدا و دوخی تەندروستی گوهدار زێباری لە ئەستوی دەزگای ئاسايشە

بنەمالەی گوهدار زێباری ١٩/٨/٢٠٢٣


ڕیکلام