بنەماڵەی گوهدار زێباری: ئەو مادە یاسایەی کە گوهدار زێباری پێ راگیراوە پێشتر هیچ کەسێکی پێ رانە گیراوە

  2023-08-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بنەماڵەی گوهدار زێباری ڕاگەیەندراوێكیان بڵاو كردەوە ڕایدەگەیەنن، ئەو مادە یاسایەی کە گوهدار زێباری پێ راگیراوە پێشتر هیچ کەسێکی پێ رانە گیراوە

ئەمرۆ دووشەممە 21/8/2023 لە 16بنەماڵەی گوهدار زێباری ڕاگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و ڕایانگەیاند:  ئەم مانگەوە سزای سەپێندراوی سەر ڕۆژنامەنوس گوهدار زێباری لە چاکسازی گەورانی هەولێر کۆتای هاتوە و ڕەوانەی ئاسایشی گشتی هەولێر کراوە کە لەوێیەوە رێکارەکان بگیرێنە بەر بۆ ئازاد كردنی روژنامەنوس گوهدار زێباری


ئاماژەیان بەوەشكرد، بەرچاو رونی بوو هەمو لایەکیش ئەو مادە یاسیەی کە گوهدار زێباری پێ راگیراوە پێشتر هیچ کەسێکی پێ رانە گیراوە، ( تاپر ) ناچێتە بواری چەکەوە چونکە ئامێری راوە لە کاتێک دا کە تاپرەکەش مولکی راگیراو نیە

ئەوەشیان خستە ڕوو، ئەوەی جێی سەرسوڕمانە بۆ ئێمە تاوەکو ئەمرۆ 21 مانگ بەڕێوبەرایەتی ئاسايشی گشتی رێگری لە أیحالە کردنی ئیفادە و بەڵگەنامەکانی گوهدار زێباری دەکا و رەزامەند نیە بە ناردنیان بو دادگای هەولێر کە کۆتا رێکارەکان بگیرێنە بەر و ڕۆژنامەنوس گوهدار زێباری ئازاد بکرێ


بنەماڵەی گوهدار زێباری داوا لە(  داواکاری گشتی، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، دەزگاکانی راگەیاندن و پارێزەران) دەكات بە زوترین کات دەبێ بێنە جواب لەسەر ئەم پێشێل کاریانە چونکە سیستەمی دادوەری و سەربەخۆی دادگا زیاتر لەمە دەکەوێتە ژێر هەژمونی دەزگا ئەمنیەکان بێ حساب کردن بۆ رێکارەکانی یاسایی


ڕیکلام