رۆژنامەی العرب: ئاستەنگە سیاسییەکان ڕێگرن لە هەوڵەکانی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە

  2023-08-27  | 
دۆسیە:  پێشمەرگە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رۆژنامەی (العرب) بڵاویکردۆتەوە، هەوڵەکانی ئەمریکاو خۆرئاوا بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بەهۆی ناکۆکی حزبی نێوان پارتی و یەکێتی شکستیهێناوە.

رۆژنامەی (العرب) بڵاویکردۆتەوە، هەوڵەکان بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان هێشتا ئاستەنگی ئیداری و سیاسیدا لەبەردەمدایە، سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بەڵام هێشتا دو پارتی دەسەڵاتدار (پارتی و یەکێتی) تێڕوانینی جیاوازان هەیە بۆ بەڕێوەبەردنی پێشمەرگە، دەشڵێت، "پارتی جومگە سەرەکییەکانی دەسەڵاتی کۆنتڕۆڵکردوە و  یەکێتی پێیوایە تێکەڵکردنی هێزی پێشمەرگە دەبێتەهۆی زیاتر دەسەڵاتداری پارتی و زاڵبون بەسەریدا".

رۆژنامەکە دەشڵێت، هەریەکە بە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەستیان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا گرتوە، لەکاتێکدا یەکنەگرتنی ئەو هێزە جیاوازانە هەمیشە بابەتی گفتوگۆ و مشتومڕی چڕ بوە، تا ئەو ڕادەیەی کە  شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە لە پشکی یەکێتی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد و وازیهێنا، ئەوەش "بەهۆی دەستوەردانی لایەنە دەسەڵاتدارەکان لە وەزارەتەکەدا".

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەریەک لەم دوو حزبە دەیەوێت، پێگەی زیاترو بەهێزتری هەبێت لەنێو ئەو هێزانە، ئەوەش بووەتە بەربەست لەگۆڕینیان لەدۆخی پشکێنەی حزبیە بۆ هێزێکی کۆکەرەوەی پێکهاتە جیاوازەکان، لە هەرێمی کوردستان.

رۆژنامەکە پێشی وایە، ئەگەر حزبە کوردییەکان پابەندنەبن بە بەڵێنەکانیان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لەناو هێزی پێشمەرگە, ئەم پرسە کاریگەری دەبێت لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانیان بە وڵاتانی خۆرئاواو پشتیوانیان لە هەرێمی کوردستان.

هاوکات، بەرپرسی یەکەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاندووە، ناکۆکییەکانی پارتی یەکێتی کاریگەری کردووەتە سەر پرۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە، پرۆگرامی چاکسازی ئامانجی ئەوەیە رێگە بۆ هاوڵاتیان خۆشبکات، خۆبەخشانە بێنە ناو هێزی پێشمەرگە، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە ئینتیمای حزبی بێت.


ڕیکلام