هونەرمەندێكی بەریتانی لە دوبەی گەورەترین تابلۆی دروستكرد

  2020-07-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هونەرمەندێك لەكاتی كەرەنتیندا گەورەترین تابلۆی دروست كرد و دروشمێكی تایبەت بە تابلۆكەشی لەگەڵ بڵاوكردەوە.

كەناڵی یۆرۆ نیوز بڵاوی كردەوە، ساشا جافری، هونەرمەندێكی بەریتانییە و دانیشتووی شاری دوبەی وڵاتی ئیماراتە، گەورەترین تابلۆی دروست كرد و پێنج ژمارەی پێوانەیی شكاند و داهاتەكەشی بۆ كاری خێرخوازی بەكار دەهێنێت. 
دروستكردنی تابلۆكە ماوەی شەش هەفتەی پێچووە و لە هۆتێلی ئاتلانتیس لە دوبەی دروستیكرد تابلۆكەی بە ناوی (پێكەوە دەبین – مرۆڤایەتی ئیلهامبەخشە)  ڕووبەری تابلۆكە 110 مەتر درێژەو 28 مەتر پانە و لەسەر كانڤاس كێشراوە.
تابلۆكەی ئەو هونەرمەندە گەورەترین تابلۆی ئارچیلیكە لەسەر كانڤاس، گەورەترین تابلۆی زەیتییە لەسەر كانڤاس كێشرابێت، هەروەها گەورەترین تابلۆشە لە چوارچێوە درابێت، دوای دروستكردنی تابلۆكەی لە ناوچەیەكی شوێنەواری لە دوبەی هەڵگیراوە. 
بەگوێرەی راپۆرتی كەناڵەكە هەڵواسنی تابلۆكە ماوەی 48 كاتژمێری خایاندووە، ئەو تابلۆیانەی لەمنداڵانی جیهانەوە بۆی رەوانە كرابوو لەنێو تابلۆكەی خۆیدا جێی كردووەتەوە وەك بەشێك لە تابلۆكەی. 




ڕیکلام