کونسوڵخانەی بەریتانیا: لەنزیکەوە چاودێری رۆژی دادگایکردنی رۆژنامەنوس گوھدار زێباری دەکەین

  2023-09-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کونسوڵخانەی بەریتانیاش لە ھەولێر رایگەیاند، لەنزیکەوە چاودێری رۆژی دادگایکردنی رۆژنامەنوس گوھدار زێباری دەکەین

کوسنوڵخانەی بەریتانیا لە ھەولێر سەبارەت بە رەوشی گوھدار زێباری لە زیندان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نیگەرانن لە مانگرتنی ڕۆژنامەنووس گوھدار زێباری لە خواردن لەناو زینداندا، لە نزیکەوە چاودێری ئەو بابەتە دەکەن لەگەڵ ئەو رۆژەی دیاریکراوە بۆ دادگاییکردنی کە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یە.


ڕیکلام