پرۆفایلی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
بافڵ جەلال حیسامەدین تاڵەبانى، ساڵى 1973 لە بەغدا لەدایکبووە
کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدە و تەنها برای قوباد تاڵەبانییە
وەک سەرۆک مام جەلال باسی کردووە، بافڵی کوڕە گەوروی بەناوى بافڵەکەى چەمى ڕێزانەوە ناونراوە
ژیانى منداڵى و گەنجێتى لە ماڵى برایم ئەحمەدى باپیرى لە بەریتانیا بەسەربردووە.
بەرپرسى نووسینگەى سکرتاریەتى سەرۆک تاڵەبانى بووە
لە نێوان ساڵانی ١٩٩٦ بۆ ٢٠٠٠ بەشداری لە مەشقە سەربازییەکانی هێزە تایبەتەکانی هەر یەک لە وڵاتانی فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئەمەریکا کردووە
لە ئەمریکا و بەریتانیا ستراتیژى سیاسى خوێندووە
لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠دادەزگاى دژەتیرۆرى دامەزراندووە و
بەرپرسى کاروبارى دژەتیرۆرى کوردستان بووە
لە دواى کۆچى دوایى سەرۆک مام جەلال بافڵی کوڕە گەورەی زیاتر لە جاران دەرکەوتەوە و کاریکرد بۆ پڕکردنەوەی جێی خاڵی سەرۆک مام جەلال
بۆ ئەوەش بە ئاڕاستەى یەکخستنەوەى ناوماڵى یەکێتى کارى دەکرد
دەنگە ناڕازییەکانى ناو یەکێتى و دەرەوەى یەکێتى ئاشتکردەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی تا کۆنگرەى چوارەمى یەکێتى هیچ پۆستێکى لەناو یەکێتیدا نەبووە و لەو کۆنگرەیەدا بە ئەندامى سەرکردایەتى هەڵبژێردرا و دوای دوو مانگ بە زۆرینەى دەنگى ئەندامانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى بە هاوسەرۆکى یەکێتى هەڵبژێردران
دوای ساڵێک و ٦ مانگ بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی سەرکردایەتی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرا
لەماوەی دوو ساڵی سەرۆکایەتی یەکێتیید، بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆڵی گرنگی گێڕا لە یەکخستنەوەی ریزەکانی یەکێتی و بەهێزکردنەوەی پێگەی لەسەر ئاستی هەرێم ،عیراق و ناوچەکە
ئەمڕۆش چوارشەممە، لە یەکەم رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە یەکەم کاری کۆنگرەکەدا وەک سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڵبژێردرایەوە.