گوهدار زێباری جارێکی دیکە شەش مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا

  2023-10-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
گوهدار زێباری کە یەکێکە لە دەستگیرکراوانی بادینان، ئەمڕۆ بۆ سێیەمجار لەلایەن دادگای هەولێرەوە سزای شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

ئەمڕۆ لە دانیشتنی دادگایكردنی یەكێك لە زیندانیكراوانی بادینان دادگای هەولێر سزای شەش مانگ زینداینیكردنی بەسەر ( گوهدار زێباری) سەپاند بە بیانووی ئەوەی سێ‌ ساڵ پێش ئێستا تاپڕێك لەو ماڵەدا بووە كە ناوبراوی لێ‌ دەستگیركراوە، كەسوكارەكەشی دوەڵێن ئەو تاپڕە وەك كەسەرەتیەكی كەلەپوری هەڵگیراوە و كاری نەكردووە.

رەمەزان ئەرتیسی، پارێزەری سزادراوانی كەیسی بادینان راگەیاند، بە تۆمەتی وەرگرتنی چەکی بێمۆڵەت، گوهدار زێباری یەکێک لە سزادراوانی بادینان بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە بە سزای زیندانی سزادرا.

بڕیارەكەی ئەمرۆی دادگای هەولێر لەكاتێكدایە كە خانەوادەی گوھدار زێباری لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، بڕیاربوو رۆژی 16/8/2023 ڕۆژنامەنوس گوھدار زێباری ئازادبكرێت ، بەڵام دووبارە و بە بیانوی كەیسێكی دیكە ئازادنەكرا.

گوهدار لە 22 ی مانگی دەی 2020 دەستگیرکرا و بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی ناوخۆ حوکمی 6 ساڵ زیندانی درا. پاشان بە فەرمانێکی سەرۆکی هەرێمی سزاکەی کەمکرایەوە، بەڵام دوو کەیسی دیکەی لە دژ تۆمارکرا بەر لەوەی ماوەی زیندانیکردنەکەی لە 16 ی مانگی سێی 2023 تەواوببێت و جارێکی دیکە حوکمی زیندانی درایەوە بە تۆمەتی گۆڕینی "لۆگۆی ئۆتۆمبیلەکەی".

پاشان ڕۆژێک بەر لەوەی ماوەی زیندانیکردنەکەی لە 16 ی مانگی هەشتی 2023 تەواوببێت و ئازادبکرێت، ئەم جارەیان گوهدار گواسترایەوە بۆ زیندانی ئاسایشی گشتی بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەک بەبێ مۆڵەت.


ڕیکلام