برایەکی شێروان شێروانی: لەدوای تەمیزكردنی، دەبوایە سزاكەی شێروان شێروانی هەڵبوەشێندرێتەوە

  2023-10-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ لەدوای تەمیزكردنی سزاكەی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی لە چوار ساڵی زیندانییەوە بۆ دوو ساڵ كەمكرایەوە. برایەكی ئەو رۆژنامەنوسە دەڵێت، دەبوایە سزاكەی شێروان شێروانی هەڵوەشێنرایەتەوە، چونكە هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە.

ئەمڕۆ بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان لە لێدوانێکدا راگەیاند، "دوای سزادانی شێروان شێروانی بە چوار ساڵ زیندانیکردن، داوای تەمیز کردنەوەمان کرد و ئەمڕۆ سزاکەی لە چوار ساڵەوە بۆ دوو ساڵ کەمکرایەوە."

بەرزان شێروانی، برای شێروان شێروانی، لەدوای بڕیارەكە، لە پەیامێكدا وتویەتی، لەدوای تەمیزکردنی سزاکەی شێروان شێروانی لەئەنجامدا دادگا بە دو ساڵی ناحەق شێروان شێروانی سزادا.

بەرزان شێروانی وتوشیەتی، دەبوایە ئەم سزایە هەڵوەشێنرایەتەوە چونکە هیچ بنەمایەکی یاسایی لە ناو ئەم سزایە نییە، "هیچ یاسایەك ئەمە قبوڵ ناکات جگەلە دادگای بێدادی بنەماڵە نەبێت."


ڕیکلام