وەزارەتی پێشمەرگە ٨٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی دەفرۆشێت

  2023-10-31  | 
دۆسیە:  پێشمەرگە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتیی سەربازیی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە دوو زیادکردنی ئاشکرادا وەزارەت نیازی فرۆشتنی ٨٠ ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری سەربازیی و ئامێری لەکارکەوتووی هەیە.

ژیان:
بەڕێوبەرایەتی میرەی گشتی سەربازی، داوا لە هەموو کریاران دەکات ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری لەو زیادکردنەدا بکات، لە ڕۆژی بلاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە تاکوو ماوەی(١٠) ڕۆژ سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی میرەی سەربازی لە بەحرکە بکات بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست.

دەشڵێت، زیادکردنی یەکەم بۆ کەلوپەلی جۆراوجۆری گەراوە، بە پێی یاسای ژمارە(١)ی ساڵی ٢٠٢١ لە بەرواری ٢٠٢٣/١١/١٢ بەڕێوەدەچێت.

وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستۆتەڕوو، زیادکردنی دووەم بۆ(٨٠) ئۆتۆمبێلی لەکارکەتوویی سەربازی لە بەرواری ٢٠٢٣/١١/١٣، لە بەڕێوبەرایەتی گشتی میرەی سەربازی بەڕێوەدەچێت.


ڕیکلام