مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە گەیشت

  2023-11-05  | 
دۆسیە:  پێشمەرگە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە مووچەی مانگی ١٠ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

ژیان:
لە راگەیەندراوێکدا، ڕاگەیاندنی سریەی کۆماندۆ، لیوای٣ی پیادە، بڵاویکردۆتەوە، کەمێک پێش ئێستا مووچەی مانگی ١٠ی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن هاوپەیمانانەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی پێشمەرگە.

دەشڵێت، دوای تەواو کردنی ڕێکارەکان بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە دەست بکرێت بە دابەشکردنی مووچە.

لەراگەیەندراوەکەشدا هاتووە، ڕەنگە لە هەندێک لە بانکەکان بەهۆی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و قورسایی سەربانکەکان دابەشکردنەکە بکەوێتە یەک شەممەی هەفتەی داھاتوو.


ڕیکلام