هاتووچۆی هەولێر: هەر ئۆتۆمبێلێک دووکەڵ بکات دەستی بەسەردا دەگیرێت

  2023-11-09  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلەکانیان دووکەڵ دەکات و دەڵێت،"دەستیان بەسەردا دەگیرێت".

ژیان:
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، بەمەبەستی پاکڕاگرتنی ژینگەی شار و دابینکردنی مەرجەکانی توندوتۆڵی لە ئوتومبێلەکان بەگشتی و بارهەڵگرەکان بەتایبەتی،سەرجەم شوفێران و خاوەنی ئوتومبێلەکان ئاگاداردەکەینەوە کەوا نابێت ئوتومبێلەکانیان دوکەڵبکەن وە گازی ژەهراوی دەربکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمڕۆ ٩ی مانگەوە تاوەکو ٢٠ی ئەم مانگە کات دەدرێتە شۆفێران ئۆتۆمبێلەکانیان چاک بکەنەوە، بەپێچەوانەوە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا دەگێرێت.

دەشڵێت، لەدای ئەو بەروارەوە هەر ئوتومبێلێک لەسەر ڕێگاوبانەکان ببینرێت و دوکەڵ بکات و گازی ژەهراوی دەربکات، راستەوخۆ لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆ و ئەفسەر و کارمەندانەوە دەستی بەسەردادەگیرێت، وەخاوەنەکەی ناچاردەکرێت بە چاکردنەوەی.

وتەبێژەکەی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشدەخاتەڕوو، بەپێچەوانەوە ئۆتۆمبێلەکە لە گەراجی دەستبەسەرداگرتن دەمێنێتەوە تاوەکو چاکی دەکاتەوە.


ڕیکلام